Surah 110 · 3 verses · Burhan Muhammad Amin

Surah An-Nasr in Kurdish

In English with tafsir

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

110:1

إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ

کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت

110:2

وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجًا

خه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئاینی خواوه‌

110:3

فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا

ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و تۆبه وه‌رگره (.. ئومێده له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێک ببه‌خشێت، ئه‌و کاته ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته تازه دابه‌زیوه‌)

Translation: Burhan Muhammad Amin.