Surah 90 · 20 verses · Burhan Muhammad Amin

Surah Al-Balad in Kurdish

In English with tafsir

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

90:1

لَآ أُقۡسِمُ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ

سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه‌)

90:2

وَأَنتَ حِلُّۢ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ

له کاتێکدا تۆ نیشته‌جێی تیایدا

90:3

وَوَالِدٍ وَمَا وَلَدَ

سوێند به باوک و ڕۆڵه‌که‌ی

90:4

لَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ فِي كَبَدٍ

(سوێند به‌وانه‌) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا

90:5

أَيَحۡسَبُ أَن لَّن يَقۡدِرَ عَلَيۡهِ أَحَدٌ

ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت که هه‌رگیز که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نابێت؟

90:6

يَقُولُ أَهۡلَكۡتُ مَالًا لُّبَدًا

(زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه‌!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه‌

90:7

أَيَحۡسَبُ أَن لَّمۡ يَرَهُۥٓ أَحَدٌ

ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه‌؟! ‎)

90:8

أَلَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ عَيۡنَيۡنِ

ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه‌؟ (‎چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت)

90:9

وَلِسَانًا وَشَفَتَيۡنِ

هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه‌؟

90:10

وَهَدَيۡنَٰهُ ٱلنَّجۡدَيۡنِ

ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟

90:11

فَلَا ٱقۡتَحَمَ ٱلۡعَقَبَةَ

که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر

90:12

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡعَقَبَةُ

جا تۆ ‎چووزانی ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه کامه‌ن؟

90:13

فَكُّ رَقَبَةٍ

ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی)

90:14

أَوۡ إِطۡعَٰمٌ فِي يَوۡمٍ ذِي مَسۡغَبَةٍ

یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت

90:15

يَتِيمًا ذَا مَقۡرَبَةٍ

به‌تایبه‌تی به‌و هه‌یتوه‌ی که خزمایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا

90:16

أَوۡ مِسۡكِينًا ذَا مَتۡرَبَةٍ

یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دانیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک

90:17

ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡمَرۡحَمَةِ

سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی

90:18

أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ

(ئه‌وانه‌ی به‌و سیفه‌ته جوانانه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌) ئه‌وانه ده‌سته‌ی ڕاست و (ده‌سته‌ی به‌خته‌وه‌رانن‎)

90:19

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِنَا هُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه‌، ئه‌وانه ده‌سته‌ی خوارو چه‌پ و چه‌وت و ناله‌باران، ده‌سته‌ی نه‌گبه‌ت و سه‌رلێشیواوه‌کانن

90:20

عَلَيۡهِمۡ نَارٌ مُّؤۡصَدَةُۢ

ئه‌وانه ده‌رگا و قاپیه‌کانی دۆزه‌خ له‌سه‌ریان داخراوه و هیچ هیوایه‌کی ڕزگارییان نیه‌

Translation: Burhan Muhammad Amin.