Surah 104 · 9 verses · Burhan Muhammad Amin

Surah Al-Humazah in Kurdish

In English with tafsir

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

104:1

وَيۡلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ

هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت

104:2

ٱلَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُۥ

ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه‌، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه‌)

104:3

يَحۡسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخۡلَدَهُۥ

واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟

104:4

كـَلَّاۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِي ٱلۡحُطَمَةِ

نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه‌

104:5

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحُطَمَةُ

جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه‌؟

104:6

نَارُ ٱللَّهِ ٱلۡمُوقَدَةُ

بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا

104:7

ٱلَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى ٱلۡأَفۡـِٔدَةِ

ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفرو خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه‌)

104:8

إِنَّهَا عَلَيۡهِم مُّؤۡصَدَةٌ

بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه‌)

104:9

فِي عَمَدٍ مُّمَدَّدَةِۭ

(خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت)

Translation: Burhan Muhammad Amin.